دەروازە:ماتماتیک/ئەندازە/٩

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
گۆ
گۆ

گۆ شێوەیەکی بازنەییی ئەندازەیییە لە بۆشاییی سێ ڕەھەندیدا، بریتییە لە سەرجەمی ڕووی تۆپێکی تەواو خڕ. ھەروەکوو بازنە کە ئەندازەیییانە تەنێکی دوو ڕەھەندییە، گۆش بیرکارییانە پێناسەکراوە وەکوو کۆمەڵە خاڵێک کە ھەموویان ھەمان دووریان (r) ھەیە لە خاڵێکی دیاری کراو، بەڵام لە بۆشاییی سێ ڕەھەندیدا. ئەم دوورییە (r) بریتییە لە نیوەتیرەی گۆیەکە، و خاڵە دیاریکراوەکە بریتییە لە چەق (ناوەڕاست)ی گۆیە بیرکارییەکە. بە درێژترین ڕاستەھێڵی ناو گۆیەکە، کە دوو خاڵی بەرانبەر یەکی گۆیەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بە چەقی گۆیەکەش تێپەڕدەبێت و درێژییەکەشی دوو ئەوەندەی درێژیی نیوەتیرەی گۆیەکەیە، دەوترێت تیرەی گۆیەکە.