گۆ

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

داڕێژە:بێ سەرچاوە

گۆ

گۆ شێوەیەکی بازنەییی ئەندازەیییە لە بۆشاییی سێ ڕەھەندیدا، بریتییە لە سەرجەمی ڕووی تۆپێکی تەواو خڕ. ھەروەکوو بازنە کە ئەندازەیییانە تەنێکی دوو ڕەھەندییە، گۆش بیرکارییانە پێناسەکراوە وەکوو کۆمەڵە خاڵێک کە ھەموویان ھەمان دووریان (r) ھەیە لە خاڵێکی دیاری کراو، بەڵام لە بۆشاییی سێ ڕەھەندیدا. ئەم دوورییە (r) بریتییە لە نیوەتیرەی گۆیەکە، و خاڵە دیاریکراوەکە بریتییە لە چەق (ناوەڕاست)ی گۆیە بیرکارییەکە. بە درێژترین ڕاستەھێڵی ناو گۆیەکە، کە دوو خاڵی بەرانبەر یەکی گۆیەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بە چەقی گۆیەکەش تێپەڕدەبێت و درێژییەکەشی دوو ئەوەندەی درێژیی نیوەتیرەی گۆیەکەیە، دەوترێت تیرەی گۆیەکە.

قەبارە

قەبارەی گۆیەک لەڕێی ئەم ھاوکێشەیەوە دەدۆزرێتەوە: داڕێژە:Ltr

V=43πr3

داڕێژە:Ltr/end π نەگۆڕێکە و بە نزیکی یەکسانە بە (٣.١٤١٦). r نیوەتیرەی گۆیەکەیە.

r - نیوەتیرەی گۆ

ڕووبەری ڕوو

ڕووبەری ڕووی گۆیێک لەڕێی ئەم ھاوکێشەیەوە دەدۆزرێتەوە: داڕێژە:Ltr

A=4πr2

داڕێژە:Ltr/end

سەرچاوەکان

داڕێژە:پۆلی کۆمنز

داڕێژە:تووڵی دەروازە