ناوەند

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
بەراوردکردنی ناوەند، ناوەڕاستە و باو

ناوەند (داڕێژە:بە ئینگلیزی)، یان ناوەندی ژمێرەیی بەربڵاوترین پێوەرە لە پێوەرەکانی ڕووکردنە چەق، و لە ژیانی ڕۆژانەدا زیاترین بەکارھێنانی ھەیە. بۆ دۆزینەوەی ناوەندی کۆمەڵە بەھایەک، سەرجەمی گشت بەھاکان دابەش دەکرێت بەسەر ژمارەی بەھاکان. ناوەندی کۆمەڵە بەھایەک وەک x1,x2,,xn، بەم شێوە x¯ (دەخوێندرێتەوە: ئیکس بار) ھێما دەکرێت و بریتییە لە: داڕێژە:Ltr

x¯=1n(i=1nxi)=x1+x2++xnn

داڕێژە:Ltr/end

جۆرەکانی ناوەند لە بیرکاریدا

بەکارھێنان و جێبەجێکردنەکانی ناوەند، لە بیرکاری و ئاماردا ھەندێک جیاوازییان ھەیە، لە بیرکاریدا بەم سێ شێوە پێناسە دەکرێت:

  1. ناوەندی ژمێرەیی

ناوەندی ژمێرەیی x1,x2,,xn بەم شێوە پێناسە دەکرێت:‌ داڕێژە:Ltr

  • x¯=1n(i=1nxi)=x1+x2++xnn

داڕێژە:Ltr/end

  • نموونە: ناوەندی ژمێرەیی 4,36,45,50,75 یەکسانە بە

داڕێژە:Ltr 4+36+45+50+755=2105=42 داڕێژە:Ltr/end

  1. ناوەندی ئەندازەیی

ناوەندی ئەندازەیی x1,x2,,xn بەم شێوە پێناسە دەکرێت:‌ داڕێژە:Ltr

  • x¯=(i=1nxi)1n=(x1x2xn)1n

داڕێژە:Ltr/end

  • نموونە:‌ ناوەندی ئەندازەیی 4,36,45,50,75 یەکسانە بە

داڕێژە:Ltr (4×36×45×50×75)15=243000005=30 داڕێژە:Ltr/end

  1. ناوەندی ھارمۆنیک

ناوەندی ھارمۆنیکی x1,x2,,xn بەم شێوە پێناسە دەکرێت:‌ داڕێژە:Ltr x¯=n(i=1n1xi)1 داڕێژە:Ltr/end

  • نموونە:ناوەندی ھارمۆنیکی 4,36,45,50,75 یەکسانە بە

داڕێژە:Ltr 514+136+145+150+175=513=15 داڕێژە:Ltr/end

بەراوردکردنی ناوەند، ناوەڕاستە و باو

داڕێژە:ئەمانەش ببینە

بەراوردکردنی ناوەند لە کۆمەڵە پێدراوی { ١, ٢, ٢, ٣, ٤, ٧, ٩ }
چەشن شرۆڤە نموونە ئەنجام
ناوەندی ژمێرەیی سەرجەمی گشت بەھاکان دابەش دەکرێت بەسەر ژمارەی بەھاکان: x¯=1ni=1nxi ٧ / (١+٢+٢+٣+٤+٧+٩) ٤
ناوەڕاستە (ئامار) ئەو بەھایەی دەکەویتە ناوەندی کۆمەڵەکە دوای ڕیزکردنی بەھاکان ١, ٢, ٢, ٣, ٤, ٧, ٩ ٣
باو ئەو بەھایەی زۆرترین دووبارەبوونەوەیان ھەیە ١, ٢, ٢, ٣, ٤, ٧, ٩ ٢

نموونە

بۆ نموونە ناوەندی کۆمەڵە بەھای ٤, ٣٦, ٤٥, ٥٠, ٧٥ بەم شێوە دەدۆزرێتەوە:داڕێژە:Ltr

4+36+45+50+755=2105=42.

داڕێژە:Ltr/end

بە زمانی پرۆگرامسازی ئاڕ R کە بەناوبانگە بۆ کردارە ئاماریەکانی وەک ناوەند. بەم دێڕە و بە فەنکشنی mean ئەتوانی نمونەکەی سەرەوە ئەنجام بدەی:

> mean(c(4,36,45,50,75))
[1] 42

ناوەند، ناوەڕاستە، کەمترین، زۆرترین، چارەکی یەکەم و چارەکی سێیەمیش بە فەنکشنی summary ئاوا دەرئەچێت:

> summary(c(4,36,45,50,75))
   Min. 1st Qu.  Median    Mean 3rd Qu.    Max.
      4      36      45      42      50      75

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

  • بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی، پۆلی یازدەھەمی وێژەیی

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ئامار-کۆلکە داڕێژە:بێپۆل داڕێژە:پۆلی کۆمنز