بڕگەی ناتەواو



بڕگەی ناتەواو (داڕێژە:بە ئینگلیزی) کۆمەڵە خاڵێکە لە ڕووتەختێکدا کە سەرجەمی دووریان لە دوو خاڵی دیاریکراوی F1 و F2 (تیشکۆ) دەکاتە بەھایەکی نەگۆڕ. بەم دوو خاڵە دەگوترێت دوو تیشکۆی بڕگە ناتەواوەکە، ئەو ڕاستەھێڵەی کە دوو تیشکۆیەکەی لەسەرە پێی دەوترێت تەوەری تیشکۆیی یان تەوەری گەورە کە دەکەوێتە نێوان ھەر دوو سەری بڕگەکە و ناوەڕاستی ئەم تەوەرەیە دەبێتە چەقی بڕگەکە و ڕاستەھێڵی ئەستوون لەسەر تەوەری تیشکۆیی لە چەقەکەیدا کە بڕگەکە دەبڕێت لە دوو خاڵ پێی دەوترێت دوو سەری بچووک، ئەو ڕاستەھێڵەی دوو سەرە بچووکەکە بە یەک دەگەینێت پێی دەوترێت تەوەری بچووکی بڕگەی ناتەواو.
شێوەی گشتی ھاوکێشەی بڕگەی ناتەواو
شێوەی گشتی ھاوکێشەی بڕگەی ناتەواو بریتییە لە: داڕێژە:Ltr
داڕێژە:Ltr/end کاتێک تەوەری تیشکۆیی ئاسۆیی بێت. داڕێژە:Ltr
داڕێژە:Ltr/end کاتێک تەوەری تیشکۆیی ستوونی بێت.
لەو ھاوکێشەیەدا نیوەی تەوەری گەورە و نیوەی تەوەری بچووکە و چەقە.
جیاوازیی چەقی
جیاوازیی چەقی بڕگەی ناتەواوی بریتییە لە داڕێژە:Ltr داڕێژە:Ltr/end
ڕووبەر و چێوەی بڕگەی ناتەواو
ڕووبەری بڕگەی ناتەواو داڕێژە:Ltr داڕێژە:Ltr/end دەشێت چێوەی بڕگەی ناتەواو، لە ڕێگەی تەواوکاریگەلی تەواوی بڕگەی ناتەواوی بەرجەستە لە جۆری دووھەم بدۆزرێتەوە و ڕێسایەکی ساکار و ڕەوان وەک ڕێسای ڕووبەر، لە چێوەدا بوونی نییە، دەتوانی ھەژماری چێوەی بڕگەی ناتەواو بکەی لە ڕێگەی زنجیرەی ناکۆتای خوارەوە بەم شێوە: داڕێژە:Ltr
داڕێژە:Ltr/end لێرەدا بریتییە لە جیاوازیی چەقی بڕگەی ناتەواو.
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
- بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس