قووچەک

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
وێنەی قووچەکی وەستاو و قووچەکی لار
قووچەکێکی دووانی

قووچەک یان کۆڤک (داڕێژە:بە ئینگلیزی) جۆرێک ھێرەمە بنکەکەی شێوەی بازنەیی ھەیە. تەوەری قووچەک ئەو ھێڵەیە لوتکەکە بە چەقی بنکەکە دەگەینێت. دەشێت قووچەک لار یان وەستاو بێت، لە قووچەکی وەستاودا تەوەر لەسەر بنکە ئەستوونە و بەرزی بریتییە لە درێژی تەوەرەکە. جیاوازی قووچەک لە لوولەک لەوەدایە کە قووچەک یەک بنکەی ھەیە و لوتکەیەکی ھەیە لەجیاتی بنکەی دووەم.

قەبارە

قەبارە V بۆ ھەر قووچەکێک دەدۆزرێتەوە بە مەرجێک بەرزییەکەی h و ڕووبەری بنکەکەی b زانراو بێت. ھاوکێشەی قەبارەی قووچەک بەم شێوەیە: داڕێژە:Ltr

V=13bh

داڕێژە:Ltr/end قەبارەی قووچەکی وەستاو، یەکسانە بە ١⁄٣ قەبارەی لوولەکێک کە بە ھەمان بنکە و بەرزی دروست دەبێت کەوایە؛ قەبارەی قووچەکی وەستاو بە نیوەتیرەی r و بەرزی h بریتییە لە: داڕێژە:Ltr

V=13πr2h

داڕێژە:Ltr/end

پێناسەی بیرکارییانەی قووچەک

بە کۆمەڵی 𝐾 دەوترێت قووچەک ئەگەر بۆ ھەر ئەندامی (دانەی) x لە کۆمەڵی 𝐾 ئەم مەرجە بێتە دی: داڕێژە:Ltr x𝐾θx𝐾[١] داڕێژە:Ltr/end

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

پەراوێزەکان

داڕێژە:پەراوێز

داڕێژە:پۆلی کۆمنز

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە

داڕێژە:تووڵی دەروازە

  1. Bernstein, Dennis S. (2009-07-26). Matrix Mathematics: Theory, Facts, and Formulas (Second Edition). Princeton University Press. p. 97. ISBN 0-691-14039-1.