تیۆرمی نێوانە بەھایەکان

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
پەڕگە:Intermediatevaluetheorem.svg
دیتانەی نێوانە بەهایەکان

بە پێی تیۆرمی نێوانە بەھایەکان (داڕێژە:بە ئینگلیزی) [١] یان تیۆرمی بولزانۆ لە شیکاریی بیرکاریدا ئەگەر فانکشنی f لە نێوان خاڵەکانی a =x و b=x بەردەوام بێت ئەوا ھەموو بەھایەکانی نێوان f(a) و f(b) وەردەگرێت. بە دەستەواژەیەکی وردتر ئەگەر C ژمارەیەکی ڕاستەقینە بێت و f(a)<C<f(b) دەتوانرێت ژمارەی c لە نێوان a و b بدۆزرێتەوە کە ھاوکێشەی f(c)=C پاسادان دەکات.[١]

بێرنارد بولزانۆ یەکەمین کەس بوو لەسەر ئەم تیۆرمە سەلماندنی پێشکەش کرد. لە گرینگترین جێبەجێکردنەکانی تیۆرمی نێوانە بەھایەکان سەلماندنی ئەمەیە کە ھاوکێشەی 0 =f(x) ڕەگێکی ھەیە دەکەوێتە نێوان دوو ژمارە، ئەگەر فانکشنی f بەردەوام بێت لە نێوان a =x و b=x و ئەگەر f(a) و f(b) نیشانەیان جیاواز بێت، ئەوا ھاوکێشەی 0 =f(x) بە لایەنی کەم ڕەگێکی ھەیە دەکەوێتە نێوان a و b. بە دەستەواژەیەکی تر ئەگەر فانکشنیf بەردەوام بێت لە ماوەی [a,b] و ھەروەھا f(a)f(b)<0، ئەوا c[a,b] کە f(c)=0 پاسادان دەکات.

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە داڕێژە:پۆلی کۆمنز

  1. ١٫٠ ١٫١ بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس