خێرایی
خێرایی (داڕێژە:بە ئینگلیزی) لە فیزیکدا بریتییە لە ڕادەی گۆڕانی شوێن لە کاتدا. واتە ئەوەی شتێک چەن یەکە شوێنەکەی دەگۆڕدرێ لە یەکەیەکی کاتدا.[١] خێرایی چەندێتییەکی پێوانەییە و ئاڕاستەیەکی تایبەت پیشان نادات. یەکەی ئێس ئایی خێرایی مەتر لە چرکەدایە، کە دەردەخات شتێک چەند مەتر لە ھەر چرکەدا دەپێوێت.[٢] ھاوکێشەی پێناسەی خێرایی بریتییە لە: داڕێژە:Ltr
داڕێژە:Ltr/end کە تێیدا دووری تێپەڕکراو و کاتە.
ناوەندە خێرایی

لە فیزیک و میکانیکدا، ناوەندە خێرایی (داڕێژە:بە ئینگلیزی) بریتییە لە لادانی گشتی دابەشی کاتی خایەنراوە کە لادانەکە تێیدا بڕاوە بە زمانی بیرکاری بەم شێوە پێناسە دەکرێت: داڕێژە:Ltr
داڕێژە:Ltr/end و خێرایی ساتی، بریتییە لە ڕادەی ناوەندە خێرایی کاتێک یان خێرایی تەنێک لە ساتێکی دیاریکراودا و دەتوانرێت لە ڕێگەی پێوانی لێژی لێکەوتی چەماوەکە لە خاڵێکی دیاریکراوی ڕێڕەوەکەیدا دیاری بکرێت واتە گرتەی دووری بەپێی کات: داڕێژە:Ltr