دەروازە:ئەندازە/وتاری ھەڵبژێردراو/١
بۆ ڕێدۆزی بازبدە
بۆ گەڕان بازبدە

تیۆرمی پیتاگۆرس یان سەلمێنراوی پیتاگۆرس (داڕێژە:بە ئینگلیزی) لە زانستی ئەندازە و بۆشاییی ئیقلیدسیدا بەشێکە لە ڕێسای گشتی یاسای کۆساینەکان، لە کاتێکدا کە گۆشەی نێوان دوو لا لە لایەکانی سێگۆشەیەک ٩٠ پلەیە. پیتاگۆرس بیرکاریزانی یۆنانی بەو تیۆرمـە ناوبانگی دەرکرد کە ھەر سێ لایەکانی سێگۆشەی وەستاو بەیەکەوە دەبەستێت، واتە ئەگەر a و b دوو لای سێگۆشەیەکی وەستاو بێت و c ژێیەکەی بێت تیۆرمی پیتاگۆرس بەم شێوەیە: داڕێژە:Ltr
داڕێژە:Ltr/end ئەمەش مانای ئەوەیە کە دووجای ژێ یەکسانە بە سەرجەمی دووجای دوو لایەکەی تر.
ماتماتیکزانان گرینگی زۆریان داوە بە تیۆرمی پیتاگۆرس و سەلماندنی جۆراوجۆریان لەسەر پێشکەش کردووە. لە کتێبی پێشنیاری پیتاگۆرس (داڕێژە:بە ئینگلیزی) نیزیک بە ٣٧٠ سەلماندن بۆ تیۆرمی پیتاگۆرس خراوەتە ڕوو.