دەروازە:ئەندازە/وتاری ھەڵبژێردراو/٣

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
لەم سێگۆشەدا، پارچەهێڵی AP لە سەری A درێژدەبێتەوە تا خاڵی دڵخوازی P لەسەر لای BC و لای BC بەڕێژەی x بە y دەبڕیت.
لەم سێگۆشەدا، پارچەهێڵی AP لە سەری A درێژدەبێتەوە تا خاڵی دڵخوازی P لەسەر لای BC و لای BC بەڕێژەی x بە y دەبڕیت.

تیۆرمی ئێستوارت، (داڕێژە:بە ئینگلیزی) لە ئەندازەدا درێژی ئەو پارچەھێڵە دیاری دەکات کە لە سەرێکی سێگۆشەوە (لێرەدا A) درێژ دەبێتەوە تا لای بەرانبەر بەو سەرە، بەپێی درێژیی لاکانی سێگۆشە و ئەو دوو پارچەھێڵەی لەسەر لای بەرانبەری دروست دەبن (لە وێنەی بەرامبەردا x و y ). لە ساڵی ١٧٤٨ ماتماتیکزانی سکۆتلاندی مەتیۆ ئێستوارت لە وتارێکدا ئەم تیۆرمەی خستەڕوو، بەم ھۆیەوە بەناوی خۆیەوە ناسراوە. ئەگەر a و b و c درێژیی لاکانی سێگۆشە و p درێژی پارچەھێڵە دیاریکراوەکە بێت، ئەوا:

a(p2+xy)=b2x+c2y

یان:

ap2=b2x+c2yaxy

لێرەدا x و y درێژی ئەو دوو پارچەھێڵەن کە لەسەر لای بەرانبەر بە سەری A دروست دەبن.

زیاتر...