فانکشنی ڕێسا پەلدار

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

لە بیرکاریدا، فانکشنی ڕێسا پەلدار [١] (داڕێژە:بە ئینگلیزی) بریتییە لە فانکشنێک کە ڕێسایەکەی بە شێوەی جیا جیا لە ماوەی جیا جیادا پێناسە دەکرێ بە دەستەواژەیەکی تر کۆبوونەوەی فانکشنێک یان زیاترە، کە لقەکانی فانکشنەکە، لە بەشێکەوە بۆ بەشێکی تری بوارەکەی دەگۆڕێت.

نموونە

ڕوونکردنەوەی فانکشنی نرخی ڕەھا y = |x|.

دەشێت فانکشنی نرخی ڕەھا وەک فانکشنێکی ڕێسا پەلدار سەیر بکرێت و ڕێساکەی بەم شێوە بنووسرێت: داڕێژە:Ltr

|x|f(x)={x,if x<0x,if x0

داڕێژە:Ltr/end

بەردەوامی

فانکشنێکی ڕێسا پەلدار.

فانکشنێکی ڕێسا پەلدار لە ماوەیەکی دڵخواز بەردەوامە ئەگەر پاسادانی ئەم سێ مەرجە بکات:

  • فانکشنەکە لە ماوەی دیاریکراو پێناسەی ھەبێت.
  • ھەر یەک لە ژێرفانکشنەکان لە ماوەی دیاریکراودا بەردەوام بن.
  • فانکشنەکە لە خاڵە کۆتاییەکانی بەشە جیاوازەکانی بوارەکەی لە ماوەیەکی دیاریکراودا پچڕاو نەبێت.

بۆ نموونە سەیری ڕوونکردنەوەی ئەم فانکشنە بکە، لە ھەموو بەشە جیاوازەکانی بوارەکەیدا بەردەوامە، بەڵام بە گشتی لە خاڵی x0 فانکشنێکی پچڕاوە.

وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنی ڕێسا پەلدار

بۆ کێشانەوەی وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنی ڕێسا پەلدار، دەبێت لە ھەمان ماوەی فانکشنەکە پێناسە کراوە، بکێشرێتەوە.


نموونە: وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنی خوارەوە بکێشەوە. داڕێژە:Ltr f(x)={2x2 x>25 x=22x x<2 داڕێژە:Ltr/end شیکاری: بۆ شیکردنەوەی ئەم پرسیارە، سەرەتا دەبێت خاڵەکان بدۆزرێنەوە، پاشان خاڵەکان بنوێنین و بە ھێڵێکی گونجاو پێکیان بگەیەنین.


داڕێژە:Ltr 2x2,x>2(3,4),(4,6)

2x,x<2(0,0),(1,2)

فانکشنێکی ڕێسا پەلدار

داڕێژە:Ltr/end


ئەمانەش ببینە

پەراوێزەکان

داڕێژە:پەراوێز

سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە

  1. بیرکاری ١١ کتێبی قوتابی.