ناوەڕاستە (ئەندازە)

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
ناوەڕاستەکانی سێگۆشە (هێڵە سوورەکان).

لە ئەندازەدا ناوەڕاستە [١] بە ھەر یەک لەو پارچەھێڵانە دەوترێت کە لە سەرێکی سێگۆشەوە دەست پێ دەکات و درێژ دەبێتەوە تا ناوەڕاستی لای بەرانبەری.

درێژایی ناوەڕاستە

لە ڕێگەی تیۆرمی ئێستوارت دەتوانی ھەژماری ناوەڕاستەی سێگۆشە بکەیت بەم شێوە: داڕێژە:Ltr

m=2b2+2c2a24

داڕێژە:Ltr/end لێرەدا a ئەو لایەی سێگۆشەیە کە خاڵی کۆتایی ناوەڕاستە پێی دەگات. m درێژایی ناوەڕاستەیە.

تایبەتمەندییەکان

  1. ھەر سێگۆشەیەک خاوەنی سێ ناوەڕاستەیە، ئەم سێ ناوەڕاستە سێگۆشەکە دابەش دەکەن بە شەش سێگۆشەی بچووکتر بە ڕووبەری یەکسان.
  2. لە سێگۆشەدا ناوەڕاستەکان لە خاڵێکدا یەکتر دەبڕن.
  3. خاڵی یەکتربڕینی ناوەڕاستەکان، ھەر یەک لە ڕاستەھێڵە ناوەڕاستەکان بە ڕێژەی ١ بۆ ٢ بەش دەکات.
  4. لە ھەر سێگۆشەیەکدا، ھەر یەک لە ناوەڕاستەکان چووکەترە لە سەرجەمی درێژی دوو ناوەڕاستەکەی تر.

پەراوێزەکان

داڕێژە:پەراوێز

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ئەندازە-کۆلکە داڕێژە:پۆلی کۆمنز

  1. فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین