پەرتبوون (ئامار)

پێوەرەکانی پەرتبوون [١] (داڕێژە:بە ئینگلیزی) بەو بەھا یان بەو ژمارانە دەوترێت کە پەرتبوون و بڵاوبوونەوەی کۆمەڵە پێدراوەکان وەسف دەکەن،[٢] لە کاتێکدا ڕووکردنە چەق جەخت دەکات لەسەر ناوەندی کۆمەڵە پێدراوەکان. پەرتبوون یەکێک لە گرینگترین چەمکەکانی ئامار و مەودا یان مەودای چواریەکی، لێکنەچوون و لادانی پێوانەیی، ناسراوترین پێوەرن لە پێوەرەکانی پەرتبوون.
پێوەرەکان
ھەموو پێوەرەکانی پەرتبوون ژمارەگەلێکی نانەرێنی و ڕاستەقینەن.
مەودا و مەودای چواریەکی
مەودا سادەترین ڕێگەیە بۆ دیاریکردنی پەرتبوونی پێدراوەکان و بریتییە لە جیاوازی نێوان گەورەترین بەھا و بچووکترین بەھا. و مەودای چواریەکی یەکسانە بە جیاوازی نێوان، چواریەکی یەکەم و چواریەکی سێھەم و ھێما دەکرێت بە IQR.
ڤاریانس و لادانی پێوانەیی
ڤاریانس ھێما دەکرێت بە و بریتییە لە ناوەندی دووجاکانی جیاوازی نێوان پێدراوە جیاوازەکان و ناوەندی پێدراوەکانی کۆمەڵەکە و لادانی پێوانەیی بریتییە لە ڕەگی دووجای ڤاریانس.
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
داڕێژە:بێ پۆل داڕێژە:پۆلی کۆمنز
- ↑ بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی، پۆلی یازدەھەمی وێژەیی
- ↑ Statistics. Donald J. Koosis. 4Ed. 1997 داڕێژە:ISBN pp.24