مەودا (ماتماتیک)

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
f پێناسە کراوە لە بواری X بۆ بواری بەرامبەری Y، لەم وێنەدا ناوچە زەردەکە بریتییە لە مەودای فانکشنی f.

لە زانستی بیرکاریدا مەودا (داڕێژە:بە ئینگلیزی) بۆ ھەر فانکشنێک وەکوو f، بریتییە لە کۆمەڵەی ژمارە ڕاستەقینەکان کە بەھاکانی فانکشنەکە دەگرێتەوە، واتا کۆمەڵەی f(a) کە a لە بواری فانکشنی f دایە. دەتوانرێت مەودای فانکشنی f بە سەیرکردنی ڕوونکردنەوەکەی یا بە سەیرکردنی ئەو ھاوکێشەی پێناسەی دەکات دیاری بکرێت.[١] مەودا ژێرکۆمەڵی بواری بەرامبەرە.

جووتەڕێکخراوەکان

ئەگەر فانکشنێک بە شێوەی جووتەڕێکخراو پێناسە بکرێت کۆمەڵەی ھەموو مەدخەلە دووھەمەکانی جووتەڕێکخراوەکە دەکاتە مەودای فانکشنەکە.

بۆ نموونە لە فانکشنی خوارەوەدا: داڕێژە:Ltr B={(45,1),(12,69),(78,36),(98,31)} داڕێژە:Ltr/end مەودا بریتییە لە: داڕێژە:Ltr RB={1,69,36,31} داڕێژە:Ltr/end

دۆزینەوەی مەودا بە بەکارھێنانی وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنەکەی

ئەگەر وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنێک درابێت، بۆ دۆزینەوەی مەودای فانکشنەکە، سەرەتا و کۆتای وێنەی فانکشنەکە بە ڕاستەھێڵێکی ئاسۆیی دەلکێنین بە تەوەری yەکان، ئەو ماوەیەی نێوان دوو ڕاستەھێڵەکە، دەکاتە مەودای فانکشنەکە.

تێبینی ئەوە دەکەین، خاڵی سەرەتا و کۆتایی ماوەکە پڕە یان بۆشە.

  1. ئەگەر بۆش بێت، ماوەی مەوداکە ماوەیەکی کراوەیە.
  2. ئەگەر پڕ بێت، ماوەی مەوداکە، ماوەیەکی داخراوە.
دۆزینەوەی مەودا بە بەکارھێنانی وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنەکەی


تێبینی: لە فانکشنە ڕێسا پەلدارەکاندا گرینگە بزانین فانکشنەکە لە چ ماوەیەکدا پێناسە کراوە یان لە کوێ پێناسە نەکراوە.

نموونە

مەودای فانکشنی ڕادەداری پلە یەک، کۆمەڵەی ژمارە ڕاستەقینەکانە.

  • مەودای فانکشنێک بە شێوەی f(x)=ax+bcx+d، یەکسانە بە ac - .

پەراوێزەکان

داڕێژە:پەراوێز

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە

  1. بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس