ژمارەی ناڕێژەیی

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

لە سیستەمی ژمارەکاندا ژمارەی ناڕێژەیی[١] (داڕێژە:بە ئینگلیزی) ژمارەیەکی ڕاستەقینەیە و ڕێژەیی نییە واتە ناتوانرێت لە ڕێگەی دابەشکردنی ژمارەیەکی سروشتی بەسەر ژمارەیەکی تری سروشتیدا دروست بکرێت. کۆمەڵەی ژمارە ناڕێژەییەکان کۆمەڵەیەکی نەژمێردراوە. لە ناو ژمارە ڕێژەییەکان کۆمەڵێک ژمارەی بەناوبانگ ھەن بریتین لە π، e و 2 ژمارەی ناڕێژەیی، ژمارەیەکی دەیانەیە و ناکۆتا ڕەنووسی دووبارەنەبووی تیادایە.

ھەندێک ژمارەی ناڕێژەیی ناسراو

ڕەگی دووەمی دوو

2 ژمارەیەکی ناڕێژەیییە.

وێدەچێت 2 یەکەمین ژمارەی ناڕێژەیی بێت کە مرۆڤ دۆزیویەتەوە. ڕەگی دووەمی دوو درێژایی تیرەی چوارگۆشەیەک دەنوێنێت کە لایەکانی یەکسانن بە یەک و لە ھاوکێشەی a2+b2=c2 بەدەست دێت.

ڕێژەی زێڕین

ڕێژەی زێڕین

دوو بڕ لە حەنای یەکترا دەبنە خاوەنی ڕێژەی زێڕین ئەگەر ڕێژەی کۆی ئەو دوو بڕە بە بڕە گەورەترەکە یەکسان بێ بە ڕێژەی بڕە گەورەترەکە بە بچووکترەکە. ڕێژەی زێڕین نەگۆڕێکە لە بیرکاریدا کە مەزناھییەکەی نێزیکەی ١.٦١٨٠٣٣٩٨٨٧ دەبێ. بۆ نیشاندانی ئەم ڕێژەیە زیاتر پیتی یۆنانیی فی (φ) بەکار دەبردرێ، ھەر بۆیە ھەندێک جار بە ژمارەی فی ناوی دەبەن، ئەگەر بمانەوێ بە کەڵکوەرگرتن لە جەبر ئەم ڕێژە دەرببڕین دەبێتە: داڕێژە:Ltr

a+ba=abφ

داڕێژە:Ltr/end ئەم ھاوکێشەیە یەک وەڵامی ھەیە کە ئەویش ئەمەیە: داڕێژە:Ltr

φ=1+521.6180339887

داڕێژە:Ltr/end زۆرێک لە ھونەرمەندان و تەلارسازان، لانی کەم لە ڕێنێسانس بەم لاوە، ھەوڵیان داوە ڕێژەی زێڕین بە جۆرێک لە کارەکانیاندا بگونجێنن - بەتایبەت بە بەکارھێنانی لاکێشەی زێڕین، لاکێشەیەک کە تێیدا ڕێژەی لا درێژەکە بە لا کورتەکە ڕێژەی زێڕینە - چونکە باوەڕیان وایە کە ئەو ڕێژەیە لە باری جوانیناسییەوە بۆ مرۆڤ دڵخواز و دڵپەسەندە. بیرکارانیش لەبەر تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانیەتی کە لە ڕێژەی زێڕین دەکۆڵنەوە.

پای

ژمارەی پای

پای (٣٫١٤١٥ = ∏) ژمارەیەکی ناڕێژەیییە. ئەم ژمارە لە دابەشکردنی چێوەی بازنەیەک بە سەر تیرەکەیدا بە دەست دێت و بە نزیکی دەکاتە: ٣٫١٤١٥٩ و ژمارەی ڕەنووسەکانی ناکۆتایە.

ژمارەی نێپێر

ژمارەی نێپێر

e ژمارەیەکی ناڕێژەیی و نەگۆڕە. ژمارەی e بە ناو ماتماتیکزانی سویسڕی لیۆنارد ئۆیلەر کراوە و بە ژمارەی ئۆیلەر دەناسرێت. ھەندێک جار بە ژمارەی نێپێر یان نەگۆڕی نێپێر ناوی دەبەن.

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

داڕێژە:پۆلی کۆمنز

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە

  1. بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی پۆلی ھەشتەمی بنەڕەتی- چاپی ھەشتەم