ژمارەی e

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

داڕێژە:تێک نەچێ

پەڕگە:Exp derivative at 0.svg

e ژمارەیەکی ناڕێژەیی و نەگۆڕە، بەھای نزیکەیی e یەکسانە بە ٢٫٧٣. ژمارەی e لە ڕێسای فانکشنی توانیدا بەکار دێت. گرتەی فانکشنی f(x)=ex لە خاڵی x=0 یەکسانە بە 1. ژمارەی e بە ناو ماتماتیکزانی سویسڕی لیۆنارد ئۆیلەر ناونراوە و بە ژمارەی ئۆیلەر دەناسرێت. ھەندێک جار بە ژمارەی نێپێر یان نەگۆڕی نێپێریش ناوی دەبەن.[١] بە فانکشنی ex دەوترێت فانکشنی توانی و پێچەوانەکەی بە لۆگاریتمی سروشتی یان لۆگاریتم بە بنچینەی e پێناسە دەکرێت.

کورتەمێژوو

یەکەم جار لە ساڵی ۱۶۱۸ لە وتارێکی جان نێپێردا کە سەبارەت بە لۆگاریتمەکان بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە کراوە بە ژمارەی e .[٢] بەڵام ئەم وتارە تەنیا پێرستێک لە لۆگاریتمەکانی خستەڕوو کە بە بنچینەی ئەم ژمارە ئەژمێر کرابوون. ژاکوب بێرنۆلی بە داهێنەری ئەم ژمارەیە دادەنرێت، ناوبراو هەوڵی دا بەهای بڕی: داڕێژە:Ltr

e=limn(1+1n)n.

داڕێژە:Ltr/end بدۆزیتەوە کە یەکسانە بە هەمان ژمارەی e.

تایبەتمەندییەکان

بیرکاری

لە بیرکاریدا زۆر گرینگی دەدرێت بە فانکشنی توانی ex لەبەر ئەوەی گرتەی ئەم فانکشنە یەکسانە لەگەڵ خۆی. داڕێژە:Ltr

ddxex=ex

داڕێژە:Ltr/end ھەروەھا لە تەواوکاری ئەم فانکشنەدا: داڕێژە:Ltr

ex=xetdt
=0etdt+0xetdt
=1+0xetdt.

داڕێژە:Ltr/end

ژمارە ئاوێتەکان

فانکشنی توانی ex لە ڕێگەی کراوەی تایلۆر بەم شێوەیە دەنووسرێت: داڕێژە:Ltr

ex=1+x1!+x22!+x33!+=n=0xnn!

داڕێژە:Ltr/end بە بەکارھێنانی ئەم ھاوکێشە و کراوەی تایلۆری فانکشنی ساین و کۆساین، ھاوکێشەی ئۆیلەر بەم شێوەیە دەدۆزرێتەوە: داڕێژە:Ltr

eix=cosx+isinx,

داڕێژە:Ltr/end ئەم ھاوکێشە ھەموو xـە ئاوێتەکان ساغدەکاتەوە. سەرەڕای ھەموو ئەم تایبەتمەندییانە کراوەی: داڕێژە:Ltr

(cosx+isinx)n=(eix)n=einx=cos(nx)+isin(nx),

داڕێژە:Ltr/end بەدەست دێت کە ناسراوە بە ھاوکێشەی دێ مۆئاور. ھەروەھا ھاوکێشەی داڕێژە:Ltr

cos(x)+isin(x)

داڕێژە:Ltr/end ناسراوە بە (Cis(x.

پەراوێزەکان

داڕێژە:پەراوێز

سەرچاوەکان

داڕێژە:پۆلی کۆمنز

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە

  1. داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب
  2. O'Connor, J.J. , and Roberson, E.F. ; The MacTutor History of Mathematics archive: «The number e»; University of St. Andrews Scotland (2001)