تیۆرمی دوو مەرج

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
پەڕگە:Squeeze theorem example.png

لە ھەژماری جیاکاری و تەواوکاریدا تیۆرمی دوو مەرج یان تیۆرمی ساندویچ (داڕێژە:بە ئینگلیزی) ڕێسایەکی گرینگە سەبارەت بە ڕادەی فانکشنەکان. تیۆرمی دوو مەرج بۆ ھەژمارکردنی ڕادەی فانکشنێک بەکار دێت بە بەراوردکردن لەگەڵ ڕادەی دوو فانکشنی تر کە بەھاکەیان زانراوە. یەکەم جار ئەرەشمیدوس و ئودۆکوس بۆ ھەژمارکردنی ژمارەی پای (π) ئەم ڕێسایەیان بە شێوەی ئەندازەیی بەکار ھێنا و گاوس بە زاراوەگەلی ئەمڕۆیی ڕێسابەندی کرد.

پێناسە

ئەگەر f و g و hسێ فانکشنی پێناسەکراو لەسەر ماوەی I بن و a خاڵێک بێت لە ماوەی Iدا و وا دابنێ بۆ ھەر x کە x≠a لاسەنگەی خوارەوە پاسادان بێت: داڕێژە:Ltr

g(x)f(x)h(x)

داڕێژە:Ltr/end

و ھەروەھا وا دابنێ داڕێژە:Ltr limxag(x)=limxah(x)=L. داڕێژە:Ltr/end ئەوا داڕێژە:Ltr limxaf(x)=L. داڕێژە:Ltr/end [١]

سەلماندن

بە پێی پێناسەی ڕادەی ئینفیمۆم و سوپریمۆم لاسەنگەی خوارەوە پاسادانن داڕێژە:Ltr

L=limxag(x)lim infxaf(x)lim supxaf(x)limxah(x)=L,

داڕێژە:Ltr/end کەواتە داڕێژە:Ltr

Llim infxaf(x)lim supxaf(x)L,

داڕێژە:Ltr/end

نموونە

پەڕگە:Squeeze theorem example.svg
x2 sin(1/x) نموونەی بەکارهێنانی تیۆرمی دوو مەرج

ڕادەی limx0x2sin(1x) ناتوانرێت بە ڕێسای داڕێژە:Ltr

limxa(f(x)g(x))=limxaf(x)limxag(x),

داڕێژە:Ltr/end شیکاری بکرێت. لەبەر ئەوەی ڕادەی limx0sin(1x) بوونی نییە. بەپێی پێناسەی فانکشنی ساین لاسەنگەی خوارەوە پاسادانە: داڕێژە:Ltr

1sin(1x)1.

داڕێژە:Ltr/end کەواتە داڕێژە:Ltr

x2x2sin(1x)x2

داڕێژە:Ltr/end چونکە داڕێژە:Ltr

limx0x2=limx0x2=0،

داڕێژە:Ltr/end بە بەکارھێنانی تیۆرمی دوو مەرج limx0x2sin(1x) ھەروەھا دەکاتە سیفر.

نموونە

بەھای دوو ڕادەی گرینگی خوارەوە بە بەکارھێنانی تیۆرمی دوو مەرج بەدەست دێت. ئەو دوو ڕادەیە لە زۆربەی پەیوەندێکانی سێگۆشەزانی و ھەروەھا ڕێسای لۆپیتاڵدا رۆڵێکی گرینگ دەگێڕن. داڕێژە:Ltr

limx0sinxx=1,limx01cosxx=0.

داڕێژە:Ltr/end

پەراوێزەکان

داڕێژە:پەراوێزەکان

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

داڕێژە:پۆلی کۆمنز

داڕێژە:تووڵی دەروازە