ساین

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
پەڕگە:Sinus de A.svg
سێگۆشەی ABC

تەژێ یان ساین (ئینگلیزی: Sine، ھێما دەکرێت بە Sin)، لە بیرکاریدا بریتییە لە نەخشەی گۆشەیەک. لە سێگۆشەی گۆشەوەستاودا، ساین تێکڕای درێژیی لای بەرامبەر بۆ درێژیی ژێت دەداتێت.

لە سێگۆشەی بەرامبەر ساین بە شێوەی خوارەوە پێناسە دەکرێت: داڕێژە:Ltr sinA=BCAC و sinC=ABAC داڕێژە:Ltr/end ساین لە ناو فانکشنە سێگۆشەییەکاندا ھەمیشە لە یەکەمیندا پێرست دەکرێت.

گۆڕانکارییەکانی ساین

لە بازنەی سێگۆشەزانیدا، ئەگەر لە گۆشەی سیفرەوە دەست پێ بکەیت و دەورێکی تەواو لە ئاڕاستەی ئەرێنی (بە پێچەوانەی جوڵەی میلی کاتژمێرەوە) بگەڕێیت، گۆڕانەکانی ساینی گۆشەکان بە شێوەی خوارەوە بەدەست دێت:

θ بەهای کەوانە 0 π2 π 3π2 2π
sinθ 0 1 0 -1 0

فانکشنی ساین

پەڕگە:Sinus.svg
نەخشەی ساینی x

فانکشنی ساین، بەھای کەوانە (گۆشە) وەکوو گۆڕاوێک وەردەگرێت و بەھای ساینی گۆشەکەمان دەداتێ. بواری ئەو فانکشنە تەواوی ژمارە ڕاستییەکانە و مەوداکەی ماوەی [1,1] یە. لە ڕووی گرافی f(x)=sinx وا دەردەکەوێت، فانکشنێکی خوولی و تاکە و کاتی خوولییەکەی بریتییە لە 2π.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە

داڕێژە:پۆلی کۆمنز