کۆساین

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
پەڕگە:Cosinus de A.svg
سێگۆشەی ABC

تەژێ تەواو یان کۆساین (بەئینگلیزیی:Cosine، هێما دەکرێت بە Cos)، لە سێگۆشەی گۆشەوەستاودا، کۆساین تێکڕای درێژیی لای تەنیشت بۆ درێژیی ژێت دەداتێت. لە سێگۆشەی بەرامبەر کۆساین بە شێوەی خوارەوە پێناسە دەکرێت:

cosA=ABAC

کۆساین لەنێو فانکشنە سێگۆشەییەکاندا هەمیشە لەدووەمیندا لیست دەکرێت.

گۆڕانکاریەکانی کۆساین

لە بازنەی سێگۆشەزانیدا، ئەگەر لە گۆشەی سیفرەوە دەست پێ بکەین و دەورێکی تەواو لە ئاڕاستەی ئەرێنی (لە پێچەوانەی جوڵەی میلی کاتژمێرەوە) بگەڕێین، گۆڕانکارێکانی کۆساینی گۆشەکان بە شێوەی خوارەوە بەدەست دێت.

θ بەهای کەوانە 0 π2 π 3π2 2π
cosθ 1 0 -1 0 1

فانکشنی کۆساین

پەڕگە:Cosinus.svg
ڕوونکردنەوەی کۆساینی x

فانکشنی کۆساین، فانکشنێکە، کە بەھای کەوانەیەک (گۆشە)یەک وەردەگرێت و بەھای کۆساینی گۆشەکەمان دەداتێ. بواری ئەو فانکشنە تەواوی ژمارە ڕاستییەکانە و مەوداکەی بریتییە لە ماوەی [1,1]. دیاگرامی فانکشن بە شێوەی بەرامبەر، ڕوون کراوەتەوە.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

داڕێژە:پۆلی کۆمنز

داڕێژە:تووڵی دەروازە