ھاوکێشەی دووجا

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
پەڕگە:Quadratic root.svg

لە بیرکاریدا ھاوکێشەی دووجا[١] (داڕێژە:بە ئینگلیزی) ھاوکێشەیەکە ڕێساکەی بەشێوەی دەربڕەیەکی دووجا بە یەک گۆڕەکەوە دەنووسرێت، بەم شێوە: داڕێژە:Ltr

ax2+bx+c=0

داڕێژە:Ltr/end لێرەدا x گۆڕەک، a,b,c ژمارەی نەگۆڕ و ڕاستەقینەن، بەو مەرجەی 0≠ a. (کاتێک a=0 ھاوکێشەکە بریتییە لە ھاوکێشەی ھێڵی.) بە a,b,c دەوترێت ھاوکۆلکەکانی ھاوکێشە دووجاکە. بە بڕی Δ=b24ac دەوترێت، بڕی جیاکەرەوەی ھاوکێشەی دووجا.

شیکاریی ھاوکێشە دووجاکان

پەڕگە:Quadratic equation coefficients.png
داڕێژە:Nowrap

ھاوکێشە دووجاکان لە چەندین ڕێگەی جیاواز شیکاری دەکرێن، وەکوو تاقیکردنەوە، شیتەڵکردن، تەواوکردنی دووجا، بەکارھێنانی وێنەی ڕوونکردنەوە، لە ڕێگەی ئەندازەیی، ڕێگەی خواڕەزمی، دێلتا و نیوتۆن و...

شیتەڵکردن

شیتەڵکردن لە کاتێکدا کارایە کە بتوانین بە شێوەیەک بە دابەشکردنی ھاوکێشەکە بە ھاوکۆلکەی x2 دوو نەگۆڕی b و c بەدەست بھێنین کە پەیوەندی b=m+n و c=mn پاسادان بکەن. بیرۆکەی شیتەڵکردن لەم ڕێگایە دەگەڕێتەوە سەر ھاوئەنجامی ڕادەی ھاوبەش، کە لە ھاوئەنجامە تایبەتەکانە. بە پێی ئەم ھاوئەنجامە ھاوکێشەکە بە شێوەی (x+m)(x+n)=0 دەنووسرێت لێرەدا ھەر یەک لە کەوانەکان یەکسان دەبێت بە سیفر (ئەگەر ئەنجامی لێکدانی دوو ژمارە سیفر بێت ئەوا بە لایەنی کەمەوە یەکێکیان سیفر دەبێت) و ھاوکێشەکە دوو شیکاری بە شێوەی x=m,x=n دەبێت.

نموونە: ھاوکێشەی 2x28x+6=0 شیکاری دەکەین. سەرەتا دوو لای ھاوکێشەکە بەسەر دوو دابەش دەکەین تا ھاوکۆلکەی x2 ببێت بە یەک. ئینجا m و n دەدۆزینەوە. x24x+3=0 ھەر وەک دیارە 4=(1)+(3),3=(1)(3) واتە دەبێت دوو ژمارە بدۆزینەوە سەرجەمیان ٤- و ئەنجامی لێکدانیان ٣ بێت کەوایە شیکارییەکە بریتییە لە x=1,x=3.

تەواوکردنی دووجا

پەڕگە:Completing the square.ogv
ئەنیمەیشنی ڕێسای تەواوکردنی دووجا. (Details, animated GIF version)

ڕێسای تەواوکردنی دووجا دەگەڕێتەوە سەر دوو ھاوئەنجامی سەرەکی دووجای سەرجەم و دووجای جیاوازی، بۆ ھەر دوو بڕی A و B دووجای سەرجەم بەم شێوەیە: (A+B)2=(A)2+2(A)(B)+(B)2

نموونە: ھاوکێشەی 4x2+12x+5=0 بە دووجای تەواو شیکاری بکە. (4x+3)2+59=0 لەمەوە دەردەچێت: (2x+3)2=4 و (2x+3)=+2,(2x+3)=2 دوو شیکارەکە بریتیین لە: x=0.5,x=2.5

شێوەی گشتی شیکاری ھاوکێشەی دووجا

پەڕگە:Ecuación cuadrática.svg

ئەگەر ھاوکێشەیەکی دووجامان ھەبێت وەکوو: داڕێژە:Ltr

ax2+bx+c=0

داڕێژە:Ltr/end شێوەی گشتی شیکاریی ئەم ھاوکێشە بریتییە لە: داڕێژە:Ltr

x=b±b24ac2a

داڕێژە:Ltr/end ھێمای "±" واتە ھەم کۆبکەوە و ھەم لێدەربکە داڕێژە:Ltr

x=b+b24ac2a و x=bb24ac2a

داڕێژە:Ltr/end ئەگەر لە ھاوکێشەیەکی دووجادا بەم شێوە داڕێژە:Ltr

ax2+bx+c=0

داڕێژە:Ltr/end b، جووت بێت ئەوا: داڕێژە:Ltr b=b2 داڕێژە:Ltr/end و شیکارییەکانی ھاوکێشە دووجاکە بریتین لە: داڕێژە:Ltr

x=b±(b)2aca

داڕێژە:Ltr/end

پەڕگە:Quadratic eq discriminant.svg

ئەگەر b24ac بچووکتر بێت لە سیفر، ئەوا ھاوکێشەکە ڕەگی نییە لە ژمارە ڕاستەقینەکاندا، ئەگەر b24ac یەکسان بێت بە سیفر ھاوکێشەکە دوو ڕەگی ڕاستەقینەی یەکسانی ھەیە و ئەگەر b24ac گەورەتر لە سیفر بێت ئەوا ھاوکێشەکە دوو ڕەگی ڕاستەقینەی جیاوازی ھەیە.

سەرجەم و ئەنجامی لێکدانی ڕەگەکانی ھاوکێشەیەکی دووجا

سەرجەم و ئەنجامی لێکدانی ڕەگەکانی ھاوکێشەیەکی دووجا لەڕێگەی دوو ھاوکێشەی خوارەوە دەدۆزرێتەوە، سەرجەمی ڕەگەکان زۆرتر بە پیتی S ھێما دەکرێت و لێکدانی ڕەگەکان ھێما دەکرێت بە P. داڕێژە:Ltr s=x1+x2=b/a

p=x1×x2=c/a داڕێژە:Ltr/end

پەراوێزەکان

داڕێژە:پەراوێز

سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە داڕێژە:پۆلی کۆمنز

  1. بیرکاری ۱۰ - کتێبی قوتابی