فانکشنی توانی

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
فانکشنی توانی y=ex

فانکشنی توانی (Exponential function) لە بیرکاریدا فانکشنێکە بە exp(x) یان ex ھێما دەکرێ. e ژمارەیەکی نەگۆڕە و بە ژمارەی ئۆیلەر دەناسرێت، بەھای نزیکراوەی e یەکسانە بە ۲٫۷۱۸۲۸۱۸۲۸. فانکشنی بنەڕەتی بۆ فانکشنە توانییەکان بریتییە لە ax کاتێک بنچینەی a ژمارەیەکی نەگۆڕ و x گۆڕەکێکی سەربەخۆ بێت، بە کەلکوەرگرتن لە لۆگاریتم ھاوکێشەی خوارەوە پاسادانە داڕێژە:Ltr

ax=(elna)x=exlna

داڕێژە:Ltr/end

تایبەتمەندییەکان

  • فانکشنی توانی پێچەوانەی فانکشنی لۆگاریتمی سروشتییە y=lnx.
  • بوارەکەی بریتییە لە کۆمەڵەی ژمارە ڕاستەقینەکان.
  • مەودای ئەم فانکشنە بریتییە لە کۆمەڵەی ژمارە ڕاستەقینە ئەرێنییەکان.

وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنی توانی بە دوو شێوەیە:

  1. ئەگەر a چووکەتر بێت لە یەک، ئەوا بە زیادکردنی x بەھای y کەم دەکات.
  2. ئەگەر a گەورەتر بێت لە یەک، ئەوا بە زیادکردنی x بەھای y زیاد دەکات.

سەرچاوەکان

داڕێژە:پۆلی کۆمنز

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە