بازنەی یەکە

لە testwiki
پێداچوونەوی ١٧:١٢، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە لایەن imported>AramBot (بۆت: گۆڕینی بەستەری پۆلی کۆمنز لە بازنەی یەکە بۆ Unit circles)
(جیاوازی) → پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
بازنەی یەکە

بازنەی یەکە بریتییە لە بازنەیەک بە نیوەتیرەی یەک. چەقی بازنەی یەکە بریتییە لە خاڵی (٠٫٠) لە سیستمی پۆتانەکاندا لەسەر ڕووتەختی ئیقلیدسی. ئەگەر (x٫y) خاڵێک بێت بکەویتە سەر چارەگی یەکەمی بازنەی یەکە، ئەوا x و y دوو لای سێگۆشەیەکی وەستاو پێک دێنن کە درێژایی ژێی یەکە؛ بەپێی تیۆرمی پیتاگۆرس x و y پاسادانی ئەم ھاوکێشە دەکەن: x2+y2=1. ئەم ھاوکێشە ھەمان ھاوکێشەی بازنەیەکە کە نیوەتیرەی یەکە و چەقی ئەم بازنە بریتییە لە (٠٫٠)، ھەر خاڵێک بکەویتە سەر بازنەی یەکە، پاسادانی ئەم ھاوکێشە دەکات.

فانکشنە سێگۆشەییەکان لە بازنەی یەکەدا

ڕێژە سێگۆشەییەکان لە بازنەی سێگۆشەزانیدا

بەپێی گرێبەست ئاڕاستەی ئەرێنی بازنەی سێگۆشەزانی بەپێچەوانەی جووڵەی میلەکانی کاتژمێرە. وا دابنێ خاڵێک وەکوو A بە پۆوتانی (sinθ,cosθ) بکەویتە سەر بازنەی یەکە (وێنەی بەرانبەر). بەپێی پێناسەی ساین و کۆساین، cos(θ)=x و sin(θ)=y. لە لایەکی تر، ژێی سێگۆشەی گۆشەوەستاوی OAC، بریتییە لە یەک، لەمەوە دەردەچێت داڕێژە:Ltr

cos2(θ)+sin2(θ)=1

داڕێژە:Ltr/end ئەم پەیوەندییە، لە پەیوەندییە ھەرە گرینگ و بنەڕەتییەکانی زۆربەی چەمکەکانی زانستی سێگۆشەزانییە. لە پێناسە و وێنەی ڕوونکردنەوەیی فانکشنی ساین و کۆساینەوە دەردەچێت ئەم دوو فانکشنە بەشێوەیەکی خوولی دووبارەدەبنەوە کەوایە: داڕێژە:Ltr

cosθ=cos(2πk+θ)
sinθ=sin(2πk+θ)

داڕێژە:Ltr/end

دۆزینەوەی نیشانەکانی ڕێژە سێگۆشەییەکان بە بەکارھێنانی بازنەی یەکە

لەم خشتەدا نیشانەی ھەر ڕێژەیەکی سێگۆشەیی بەپێی ئەو چارەگەی کۆتا لای گۆشە دەکەویتە ناوی دیاری کراوە.

فانکشن چارەگی یەکەم چارەگی دووھەم چارەگی سێیەم چارەگی چوارەم
ساینداڕێژە:Breakکۆسێکنت + +
کۆساینداڕێژە:Breakسێکنت + +
تانجێنتداڕێژە:Breakکۆتانجێنت + +

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

داڕێژە:پۆلی کۆمنز

داڕێژە:تووڵی دەروازە داڕێژە:ئەندازە-کۆلکە