کلووبەفری کۆخ

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
پەڕگە:Von Koch curve.gif
کلووبەفری کۆخ پاش حەوت دووبارەبوونەوە

کلووبەفری کۆخ یان کلووی کۆخ (داڕێژە:بە ئینگلیزی) ھەروەھا بە چەماوەی کۆخ، ئەستێرەی کۆخ و دوورگەی کۆخیش ناسراوە، [١] چەماوەیەکی بیرکارییە کە لەلایەن ماتماتیکزانی سوێدی ھێلگ ڤان کۆخ ساڵی ١٩٠٤ پێشکەش کرا. ئەم چەماوەیە لە یەکەم فراکتاڵەکانە کە باسی لێوە کراوە. کلووبەفری کۆخ لە ھەموو خاڵەکانیدا بەردەوامە، و لە ھیچ خاڵێکدا توانای گرتەی نییە.

پێکھاتە

بۆ دروستکردنی کلووبەفری کۆخ لە سێگۆشەیەکی لایەکسانەوە دەست پێ بکە و ئەم ھەنگاوانەی خوارەوە پەیڕەو بکە:

  1. ھەر یەک لە لایەکانی سێگۆشە لایەکسانەکە بە سێ بەشی یەکسان دابەش بکە.
  2. سێگۆشەیەکی لایەکسان لەسەر بەشی ناوەڕاست بەرەو دەرەوە دروست بکە بەشێوەیەک کە ئەم بەشە ببێتە بنکەی سێگۆشە نوێکە.
  3. بنکەی سێگۆشەکە لە ھەنگاوی دووھەمدا لاببە.

ئەم کارە دووبارە بکەرەوە لەسەر ھەموو ئەو لایانەی وا دەستت دەکەون.

تایبەتمەندییەکان

چێوەی کلووبەفری کۆخ

پاش ھەر دووبارەبوونەوە، ژمارەی لایەکانی کلووبەفری کۆخ ڕوولەزیادبوونە، بە کۆلکەی ٤، کەوایە ژمارەی لایەکان پاش n دووبارەبوونەوە بەم شێوە دەدۆزرێتەوە: داڕێژە:Ltr

Nn=Nn14=34n.

داڕێژە:Ltr/end لە کاتێکدا درێژایی لایەکانی سێگۆشە لایەکسانە سەرەکییەکە S بێت، درێژایی ھەر یەک لە لایەکانی کلوو بەفری کۆخ پاش n دووبارەبوونەوە دەکاتە: داڕێژە:Ltr

Sn=Sn13=s3n.

داڕێژە:Ltr/end کەوایە، چێوەی کلوو بەفری کۆخ دوای n دووبارەبوونەوە بریتییە لە: داڕێژە:Ltr

Pn=NnSn=3s(43)n.

داڕێژە:Ltr/end

ڕادەی چێوە

لە کاتێکدا ژمارەی دووبارەبوونەوەکان بەرەو بێکۆتا بڕوات، ڕادەی چێوە دەکاتە: داڕێژە:Ltr

limnPn=limn3s(43)n=,

داڕێژە:Ltr/end لەبەر ئەوەی |داڕێژە:Sfrac| > 1.

ڕووبەری کلووبەفری کۆخ

لە ھەر دووبارەبوونەوەیەکدا سێگۆشەیەکی نوێ لەسەر ھەر یەک لە لایەکانی دووبارەبوونەوەی پێشوو زیاد دەکرێت، کەوایە ژمارەی ئەو سێگۆشە نوێیانەی لە دووبارەبوونەوەی n ـەمدا زیاد دەبن بریتییە لە: داڕێژە:Ltr

Tn=Nn1=34n1=344n.

داڕێژە:Ltr/end ڕووبەری ھەر سێگۆشەیەکی زیاد دەبێت لە دووبارەبوونەوەی nـەمدا بریتییە لە: داڕێژە:Ltr

an=an19=a09n.

داڕێژە:Ltr/end لێرەدا داڕێژە:Math ڕووبەری سێگۆشە سەرەکییەکەیە. کۆی ئەو ڕووبەرەی لە دووبارەبوونەوەی nـەمدا زیاد دەکات، دەبێتە:

داڕێژە:Ltr

bn=Tnan=34(49)na0

داڕێژە:Ltr/end لەمەوە دەردەچێت، ڕووبەری کلووبەفری کۆخ دوای n دووبارەبوونەوە بریتییە لە

داڕێژە:Ltr

An=a0+k=1nbk=a0(1+34k=1n(49)k)=a0(1+13k=0n1(49)k).
An=a0(1+35(1(49)n))=a05(83(49)n).

داڕێژە:Ltr/end

ڕادەی ڕووبەر

ڕادەی ڕووبەری کلووبەفری کۆخ بریتییە لە: داڕێژە:Ltr

limnAn=limna05(83(49)n)=85a0,

داڕێژە:Ltr/end

لەبەر ئەوەی |داڕێژە:Sfrac| < 1. واتە ڕووبەری کلووبەفری کۆخ دەکاتە داڕێژە:Sfrac ـەمی ڕووبەری سێگۆشە بنەڕەتییەکە.

ڕەھەندیی فراکتاڵی

ڕەھەندیی فراکتاڵیی کلووبەفری کۆخ بریتییە لە داڕێژە:Sfrac ≈ 1.26186 و ئەمە گەورەترە لە ڕەھەندی ھێڵێک کە دەکاتە یەک.

پێشانگا

پەراوێزەکان

داڕێژە:پەراوێز

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە داڕێژە:پۆلی کۆمنز