سیستمی پۆتانی جەمسەری

سیستمی پۆتانی جەمسەری (داڕێژە:بە ئینگلیزی) سیستمێکی پۆتانی دوو ڕەھەندیییە کە تێیدا شوێنی ھەر خاڵێک، بە دووریەکەی تا خاڵی بنەڕەت (r) و گۆشەی نێوان ئەو ھێڵەی لە خاڵی بنەڕەت تا خاڵی ئاماژەپێکراو دەکێشرێتەوە و تەوەری ئیکسەکان (θ) دیاری دەکرێت. لە سیستمی سێ ڕەھەندیدا سیستەمی پۆتانی لوولەکی و سیستەمی پۆتانی گۆیی پێ دەوترێت.
پۆتانی جەمسەری لە کاتی ھەژمارکردنی تەواوکارییەکان، گرینگی و جێبەجێکردنی زۆری ھەیە، لە کاتێکدا کە شیکردنەوەی تەواوکارییەک لە سیستمی دیکارتیدا ئەستەم دەبێت، بە گۆڕینی گۆڕەکەکە دەتوانرێت لە سیستمی جەمسەریدا ئاسانتر شی بکرێتەوە. ھەروەھا ئەم سیستمە بۆ شیکردنەوەی زۆربەی ھاوکێشە فیزیکیەکانی ھێزی ناوەندی وەکوو خولانەوەی ھەسارەکان، کەلکی لێ وەردەگیرێت.
نواندنی خاڵەکان
دەتوانرێت خاڵێک لە سیستمی پۆتانی دیکارتیدا بۆ سیستمی پۆتانی جەمسەری بگۆڕدرێت و بەپێچەوانەوە: داڕێژە:Ltr
داڕێژە:Ltr/end و خاڵێک لە سیستمی پۆتانی دیکارتیدا لە ڕێگەی خوارەوە دەگۆڕدرێت بۆ سیستمی پۆتانی جەمسەری: داڕێژە:Ltr
نواندنی ژمارەیەکی ئاوێتە لە سیستمی پۆتانی جەمسەریدا ھاوشێوەی نواندنی لە سیستمی دیکارتیدایە واتە ، لە شێوەی جەمسەریدا بریتییە لە: داڕێژە:Ltr داڕێژە:Ltr/end بە بەکارھێنانی فورمووڵی ئۆیلەر ژمارەیەکی ئاوێتە بەم شێوە دیاری دەکرێت: داڕێژە:Ltr داڕێژە:Ltr/end
ھاوکێشەی جەمسەری
ھاوکێشەی جەمسەری ھاوکێشەیەکە پاسادانی سیستمی پۆتانی جەمسەری دەکات، ناسراوترین ھاوکێشە جەمسەرییەکان بریتین لە:
| ناو | ھاوکێشە | وێنە | شرۆڤە |
|---|---|---|---|
| ھێڵێکی ھاوبەر لەگەڵ تەوەری xـەکان لە سیستمی دیکارتیدا | b نەگۆڕە. | ||
| ھێڵێکی ھاوبەر لەگەڵ تەوەری yـەکان لە سیستمی دیکارتیدا | a نەگۆڕە. | ||
| لوولپێچەکان | a و b نەگۆڕن | ||
| ڕۆز | یا | a نەگۆڕە ئەگەر n تاک بێت گوڵەکە nپەڕ و ئەگەر جووت بێت ۲nپەڕە. | |
| لوولپێچی ئەرەشمیدوس | - | ||
| پەپوولە | یا | - | - |
| بڕگە قووچەکییەکان | یا | - | e بریتییە لە جیاوازیی چەقی. |
| Lemniscate of Bernoulli[١] |
لوولپێچەکان
لە خشتەی خوارەوەدا ناسراوترین لوولپێچەکان دیاری کراون:
| ناو | ھاوکێشە | شرۆڤە |
|---|---|---|
| لوولپێچی ئەرەشمیدوس | - | |
| لوولپێچی لۆگاریتمی | n نەگۆڕە. | |
| لوولپێچی پێچەوانە | n نەگۆڕە. | |
| لوولپێچی فێرما | - |
دریژایی کەوانەی ھاوکێشەکان
درێژایی کەوانەی ھاوکێشەیەکی دیاریکراو لە سیستمی جەمسەریدا لە ڕێگەی ھەژمارکردنی تەواوکاری خوارەوە دەدۆزرێتەوە: داڕێژە:Ltr
پەراوێزەکان
سەرچاوەکان
داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە داڕێژە:پۆلی کۆمنز
- ↑ Wikipedia contributors, "Lemniscate of Bernoulli," Wikipedia, The Free Encyclopedia, http://en.wikipedia.org/w/index.php?title=Lemniscate_of_Bernoulli&oldid=362103502 (accessed June 29, 2010).