تەواوکاری

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

تەواوکاری یان ئینتێگراڵ (داڕێژە:بە ئینگلیزی) یەکێکە لە دوو ژێربابەتی سەرەکی بیرکاری و لەگەڵ چەمکی گرتە ھەژماری جیاکاری و تەواوکاری پێک دێنن. یەکەمین جار لایبنیتس ھێمایەکی ستانداردی بۆ تەواوکاری پێناسە کرد. ئەگەر f فانکشنێکی بەردەوام بێت و a و b دوو بەھای بوارەکەی بن ئەوا تەواوکاریی سنووردار بۆ فانکشنی f لە نێوان a و b بە شێوەی خوارەوە دەنووسرێت:

abf(x)dx

بە a دەوترێت نزمترین ڕادەی تەواوکاری و b بەرزترین ڕادەی تەواوکاری، f(x) فانکشنی بابەتی تەواوکارییە و dx ھێمایەکە بۆ دیاریکردنی گۆڕەکی تەواوکاری.

تەواوکاریی بێسنوور

دۆزینەوەی فانکشنی بنەڕەت بۆ فانکشنێکی دیاریکراو وەکوو f(x) کردارێکە پێچەوانەی گرتە، تەواوکاریی بێسنوور بۆ فانکشنی f(x) دەبێتە فانکشنی بنەڕەتی ئەو فانکشنە. ھەر بۆیە ھەندێک جار تەواوکاری بە دژەگرتە ناو دەبەن. لەم تێبینییەوە دەردەچێت لە ڕێساکانی گرتە، ڕێساکانی تەواوکاریی بێسنوور بەرھەم دەھێنرێن. ئەوانەی لە بواری بیرکاری کار دەکەن ھێمای f(x).dx بەکاردەھێنن کە ئەنجامەکەی یەکسانە بە F(x)+c. لێرەدا بەF(x) کە توانای گرتەی ھەیە دەوترێت فانکشنی بنەڕەتی فانکشنی f(x)

f(x).dx=F(x)+c

کەواتە

F(x)=f(x)f(x).dx=F(x)+c

نموونە: بەھای تەواوکاریی فانکشنی f(x)=x+2x28 دەکاتە:

f(x).dx=(x12+2x28).dx=x12.dx+2x2.dx8dx=23x32+23x38x+C

f(x).dx=23xx+23x38x+C

تەواوکاریی سنووردار

تەواوکاری سنوورداری فانکشنی f.

بەپێی پێناسەی تەواوکاری ھێمای abf(x).dx بۆ تەواوکاریی سنووردار بەکاردەھێنرێت و ئەنجامەکەی بۆ ھەر a<x<b ژمارەیەکە بەم شێوە:

abf(x).dx=F(x)|ab=F(b)F(a)

تایبەتمەندییەکانی تەواوکاری

داڕێژە:Ltr

abnf(x)dx=nabf(x)dx

داڕێژە:Ltr/end

  • ئەگەر فانکشنی f لە ماوەی [a,b] توانای تەواوکاری ھەبێت ئەوا:

داڕێژە:Ltr

abf(x)dx=baf(x)dx

داڕێژە:Ltr/end

و ئەگەر b>a ئەوا:

داڕێژە:Ltr

|abf(x)dx|ab|f(x)|dx

داڕێژە:Ltr/end

  • ئەگەر c[a,b] و فانکشنی f لە ماوەی [a,b] توانای تەواوکاری ھەبێت ئەوا

داڕێژە:Ltr

abf(x)dx=acf(x)dx+cbf(x)dx

داڕێژە:Ltr/end

  • ئەگەر f لە ماوەی [a,b] توانای تەواوکاری ھەبێت وf(x)0 ئەوا:

داڕێژە:Ltr

abf(x)dx0

داڕێژە:Ltr/end

  • ئەگەر دوو فانکشنی f1,f2 لە ماوەی [a,b] توانای تەواوکارییان ھەبێت و فانکشنی f1±f2 لە ماوەی [a,b] توانای تەواوکارییان ھەبێت ئەوا

داڕێژە:Ltr

ab(f1±f2)(x)dx=abf1(x)dx±abf2(x)dx

داڕێژە:Ltr/end

لێکدانەوەی ئەندازەیی تەواوکاری

لە ڕوانگەی ئەندازەیییەوە تەواوکاری بریتییە لە ھەژمارکردنی ڕووبەری ناوچەی سنووردراو بە ڕوونکردنەوەی فانکشن و تەوەری x و دوو ھێڵی a =x و b =x.

نموونە

تەواوکاریی فانکشنێکی ئەرێنی بەردەوام لە ماوەی (٠٬١٠) یەکسانە بە ھەژمارکردنی ڕووبەری سنووردراو نێوان ھێڵی x=0 و x=١٠ و کەوانەی چەماوەی fx. a و b خاڵی سەرەتا و کۆتایی ماوەکەنە و f فانکشنێکە توانای تەواوکاری ھەیە و dx ھێمایەکە بۆ دیاریکردنی گۆڕەکی تەواوکاری.

گرینگترین پێناسەکانی تەواوکاری

داڕێژە:Multiple image تەواوکاریی ڕیمان و تەواوکاریی لێبێگ بە دوو پێناسە لە پێناسە ھەرە گرینگەکانی تەواوکاری دادەنرێن. بێرنارد ڕیمان لە ساڵی ١٨٥٤ ئەم پێناسەیەی داھێنا و بە وردی ڕوونی کردەوە. ھێنری لێبێگ پێناسەی دووھەمی خستەڕوو. ھەروەھا پێناسەیەکی گرینگی تر لە بواری تەواوکاریدا بریتییە لە تەواوکاریی ڕیمان-ئێستیلتێس.

ھەژمارکردنی تەواوکاری

Integral approximation examp
بەهای نزیکراوەی تەواوکاریی فانکشنی √x لە نێوان ٠ و ١,ڕووبەری ناوچەکە نزیکدەکەینەوە بە بەکارهێنانی دوو کۆمەڵە لاکێشە، ٥   (زەرد) و 12   (سەوز) یەکەمیان بە ڕوونکردنەوەکە دەوردراوە و دووەمیان بە دەوری ڕوونکردنەوەکەی.

تیۆرمی بنەڕەتی ژمێرەی جیاکاری و تەواوکاری بنچینەی زۆربەی ڕێگاکانی شیکاریی تەواوکارییە، بە گوێرەی ئەو دیتانە سێ مەرجی خوارەوە دێتەدی.

  1. وا دابنێ f فانکشنێک بێت لە ماوەی کراوەی (a,b).
  2. دژگرتەی f دەدۆزینەوە کە فانکشنێکە وەکوو f.
  3. بە پشتبەستن بە تیۆرمی بنەڕەتی ژمێرەی جیاکاری و تەواوکاری

بەھای تەواوکاری ھەژمار دەکرێت. تێبینی ئەوە دەکەین تەواوکاری بە گشتی بە دژەگرتە پێناسە ناکرێت. (ژمارەیەکە). بەڵام تیۆرمی بنەڕەتی ژمێرەی جیاکاری و تەواوکاری ڕێگای ئەوەمان پێ دەدات لە دژەگرتە بۆ شیکاریی ئەنجامی تەواوکاری کەڵکوەرگرین. دۆزینەوەی دژەگرتە واتە دۆزینەوەی فانکشنی بنەڕەت کارێکی ئاسان نییە. لە خوارەوە چەندین تکنیک بۆ ئاسانکردنەوەی ھەژماری تەواوکاری پێناسە کراون بریتینە لە:

داڕێژە:Ltr

udv=uvvdu

داڕێژە:Ltr/end

بۆ بەکارھێنانی ڕێسای تەواوکاری بە لەجیاتیدانانی گۆڕەک سوود لە گرتەی فانکشنی ئاوێتە وەردەگرین، بە بەکارھێنانی ڕێگای لایبنیتس ئەگەر u=g(x)، ئەوا du=g(x)dx لەمەوە دەردەچێت داڕێژە:Ltr

f(g(x))g(x)dx=f(u)du

داڕێژە:Ltr/end

  • تەواوکاری بە گۆڕینی گۆڕەکی سێگۆشەیی

شێوەی نزیکراوی ھەژمارکردنی تەواوکاری سنووردار

یەکێک لە ڕێگاکانی ھەژمارکردنی تەواوکاری شێوەی لاکێشەییە. سەرجەمی ڕووبەری لاکێشەکان دەکاتە بەھای نزیکەیی ڕووبەری ناوچەکە، ھەر چەند ژمارەی لاکێشەکان زیاد بکات، سەرجەمی ڕووبەرەکانیان لە ڕووبەری ناوچەکە زیاتر نزیکدەبێتەوە. چونکە ڕووبەری ئەو ناوچەیە کەوتۆتە نێوان ڕوونکردنەوەی فانکشنەکە و لاکێشەکان تا دێت بچووک دەبێتەوە. بە دەستەواژەیەکی تر بە زیادبوونی ژمارەی لاکێشەکان، سەرجەمی ڕووبەرەکان نیزیک دەبێتەوە لە ڕووبەری سنووردراو بە ڕوونکردنەوەی فانکشن و تەوەری x و دوو ھێڵی a= x و b=x. بۆ دەستکەوتنی ڕووبەری ناوچەکە پێویستە ڕادەی سەرجەمی ڕووبەری لاکێشەکان بدۆزینەوە کاتێک ژمارەی لاکێشەکان بە بەردەوامی زیاد دەکات.

داڕێژە:Multiple image

تەواوکاریی ھێڵی

داڕێژە:وتاری سەرەکی

تەواوکاریی ھێڵی بە تەواوکاریی فانکشنێک لە درێژایی چەماوەیەکدا دەوترێت.

جێبەجێکردنەکانی تەواوکاری

تەواوکاریی بریتییە لە ھەژمارکردنی ڕووبەری سنووردراوی ژێر چەماوە و لە زانستی فیزیکدا گرنگی و جێبەجێکردنی زۆری ھەیە، بۆ نموونە لە ھەژمارکردنی کار لە داینامیکە گەرمیدا، بە کەلکوەرگرتن لە تەواوکاری دەتوانرێت پەیوەندیی پەستان و قەبارە بدۆزرێتەوە.

ئەمانەش ببینە

داڕێژە:تووڵی دەروازە

سەرچاوەکان

داڕێژە:پۆلی کۆمنز داڕێژە:شیکاری-پێپەڕە